نوری مالیكی سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی عێراق، ڕایده‌گه‌یه‌نێت؛ بارزانی به‌كام یاسا ده‌یه‌وێت ده‌وڵه‌ت دابمه‌زرێنێت له كاتێكدا په‌رله‌مانی په‌كخستووه، ده‌شڵێت: بارزانی و حكومه‌ته‌كه‌ی ڕۆژانه نزیكه‌ی 750 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت ده‌فرۆشێت و موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران نادات.
به پێی هەواڵ دەریی ئەهلی بەیت(ع)، ابنا: نوری مالیكی سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی عێراق، له چاوپێكه‌وتنێكدا كه له ڕۆژنامه‌ی ئاوێنه‌دا بڵاو بوه‌ته‌وه ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ده‌كات؛ بارزانی كه‌سێكی ده‌سه‌ڵاتخوازه و ده‌یه‌وێت له‌هه‌موو بڕیاره‌كاندا تاكڕه‌وانه مامه‌ڵه بكات به‌بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ جه‌ماوه‌رو ته‌نانه‌ت حیزبه‌كه‌ی خۆشی، ده‌شڵێت: به‌كام یاسا ده‌یه‌وێت ده‌وڵه‌تی كوردی ڕابگه‌یه‌نێت له كاتێكدا په‌رله‌مانی په‌كخستووه و ڕێگری له گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌رۆكه‌كه‌ی بۆ هه‌ولێر ده‌كات.
له‌باره‌ی لێدوانه‌كه‌ی بارزانیش كه ڕایگه‌یاندبوو ئه‌گه‌ر مالیكی ببێته‌وه به سه‌رۆك وه‌زیران ده‌وڵه‌تی كوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نێت، نوری مالكی، ڕایگه‌یاندووه: ئه‌و قسه‌یه دوره له لۆژیكی سیاسه‌ت‌و نیشتمان په‌روه‌ری‌و چۆن سه‌ركرده و سیاسه‌تمه‌دار چاره‌نوسی ڕاگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تێك ده‌به‌ستێته‌وه به هاتنه سه‌ر كاری كه‌سێكه‌وه و ئه‌و قسه‌یه ته‌نیا بۆ ئه‌وه‌یه ئه‌و قه‌یرانانه‌ی خۆی له كوردستان پێوه‌ی گیرۆده‌یه هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه‌ی بكات.
له به‌شێكی تری چاوپێكه‌وتنكه مالیكیده‌ڵێت: بارزانی و حكومه‌ته‌كه‌ی ڕۆژانه 500 بۆ 750 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت ده‌فرۆشێت و موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم نادات و كه‌س ناپرسێ پاره‌كه‌ی چی لێدێت.
٣١ کانوونی دووەم ٢٠١٧ - ٢٠:٥٨
News ID: 808610
بارزانی به‌كام یاسا ده‌یه‌وێت ده‌وڵه‌ت دابمه‌زرێنێت له كاتێكدا په‌رله‌مانی په‌كخستووه